عێراق بۆ جاری چوارهم له مێژودا بوه پاڵهوانی جامی كهنداو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ههڵبژاردهی عێراق بۆ جاری چوارەم بوه پاڵهوانی جامی كهنداو كه ئەمساڵ له بهسڕه بهڕێوهچو، دوای ئهوهی به ئهنجامی 3 گۆڵ بهرامبهر به 2 گۆڵ له ههڵبژاردهی عومانی بردهوه.
لە یاریی کۆتایی جامی کەنداوی 25 لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بۆ رکابەریکردن لەسەر بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەکبوونەوە، بۆ پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق زیاتر لە 64.570 هەزار هاندەر لە یاریگەدا ئامادەبوون.
جامی کەنداوی ٢٥ی بەسڕە لە رۆژی ٦ی ئەم مانگە دەستی پێکرد و ئەمڕۆ ١٩ی مانگ بە یاری نێوان عێراق و عومان کۆتایی پێ هات و هەڵبژاردەی عێراق توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێت بەمەش عێراق ژمارەی جامەکانی کەنداوی گەیاندە چوار جام.
هەروەها عێراق لە ساڵانی ١٩٧٩ و ١٩٨٤ و ١٩٨٨ توانیویەتی نازناوی جامی کەنداو بەدەستبهێنێت و بەم سەرکەوتنەشەوە ژمارەی جامەکانی گەیاندە چوار جام.
جێگەیباسە،لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق 3 یاریزانی کورد یارییاندەکرد، کە هەریەکە لە شێرکۆ کەریم، یاریزانی یانەی کوێتی کوێتی، ئاسۆ رۆستەم، یاریزانی یانەی سالمیەی کوێتی و رێوان ئەمین، یاریزانی یانەی دالکورد بوون و لەگەڵ هەڵبژاردەکە نازناوی جامی کەنداویان بردەوە.