تورکیا بانگهێشتنامەی وەزیری بەرگری سویدی بۆ وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوڵاتی

تورکیا سەردانەکەی وەزیری بەرگری سویدی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی گروپێکی  ڕاستڕەو لە ستۆکهۆڵم لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا و سوتاندنی قورئان لە لایەن سیاسەتمەداری ڕاستڕەوی سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان  دژی ناڕەزایەتیەکان ومەرجەکانی تورکیا بۆ بەئەندامبوونی سوید لە هاوپەیمانی ناتۆ.

دوای ڕۆژێک لە بانگهێشتکردنی  وەزیری بەرگری سوید،  تورکیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە سەردانەکە هەڵدەوەشێنێتەوە بەهۆی  ڕێگەپێدانی خۆپیشاندان دژی تورکیا، کە  ئامانج لێی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی تورکیایە بەرامبەر بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆ.

تورکیا بەهۆی گڵۆپی سەوزی سویدەوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە سوید،  ناڕەزایەتی دەربڕیوە وسەردانی وەزیری بەرگری هەڵوەشاندۆتەوە، لەکاتێکدا  گرژییەکان بەردەوامن  دوای ناڕەزایەتییەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانی سەربازیی ناتۆ.

هەروەها خوڵوسی ئاکار،  وەزیری بەرگری تورکیا لەوبارەیەوە وتی،  لەم کاتەدا سەردانەکەی پال جۆنسۆن، وەزیری بەرگری سوید بۆ تورکیا گرنگی و مانای خۆی لەدەست داوە، بۆیە سەردانەکەمان هەڵوەشاندەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، سوید نەیتوانیوە ڕێوشوێن لە دژی ناڕەزایەتیە نەخوازراوەکان بگرێتە بەر کە دژی تورکیا ئەنجام دەدرێن.

 گرژیەکان و هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی وەزیری بەرگری سوید دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگری سوید مۆڵەتی بە سیاسەتمەداری سویدی-دانیمارکی ڕاسموس پالودان داوە کە لە پارتی "سترام کورس "ی ڕاستڕەوی توندڕەوە، ڕۆژی شەممە  گردبوونەوەکە ڕێکبخات..

هاوکات ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە ڕایانگەیاند، چاوەڕوان دەکرا نزیکەی ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ کەس کۆببنەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ و نیشاندانی پشتیوانی بۆ کورد، لەگەڵ ئەوەشدا  گروپەکانی لایەنگری تورکیا و لایەنگری کورد لە پایتەختی سویدیش پلانیان دانابوو بۆ خۆپیشاندان.

 دوا بەدوای ئەوەش، ئیبراهیم کالین، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، ئیدانەی  خۆپیشاندانێکی پلان بۆ داڕێژراوی کرد دژی وڵاتەکەی، هەروەها مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هیوادارە دەسەڵاتدارانی سوید ڕێگە نەدەن خۆپیشاندانەکە ئەنجام بدرێت.

 تۆبیاس بیلسترۆم هیچ ئاماژەیەکی بەوە نەداوە لەسەر ئەوەی چۆن  ناڕەزایەتی پالودان کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی سوید لە ناتۆ دەبێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا  “هەموو شتێک کە پرۆسەکە بەپێی  پێویست درێژ دەکاتەوە بێگومان شتێکە کە ئێمە زۆر بە جددی وەریدەگرین.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا ڕۆژی هەینی بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد بۆ شەرمەزارکردنی ناڕەزایەتییەکان و ڕایگەیاند، گردبوونەوەکانی گرووپەکانی لایەنگری کوردەکانی پەیوەست بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پێشێلکردنی ئەو بەڵێننامە هاوبەشە دەبێت کە لە نێوان تورکیا و سوید و فینلاند واژۆ کراوە و ڕێگری لە ڤیتۆی تورکیا دەکات  بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتانی باکوور لە ناتۆ.

لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا تا ئێستا ڕەتیکردۆتەوە ڕەزامەندی لەسەر داواکانی فینلاند وسوید بدات کە پێویستی بە واژۆکردنی هەموو وڵاتانی ئەندام هەیە، هەروەها دەنگی  خۆی پەیوەست کردووە بە هەنگاوەکانی سوید بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی کە تۆمەتباریان دەکەن بە تیرۆر یان بەشدارییان لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا. هەروەها تورکیا باس لەوە دەکات کە سوید ئەوەندە کار ناکات بۆ سەرکوتکردنی ئەو گروپە کوردانەی کە ئەنقەرە وەک "تیرۆریست" لە قەڵەمی داون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار