45 هەزار کەس لە تاران بەهۆی پیسبونی ژینگەوە گیانیان لەدەست دەدەن
تاران شەشەم ژینگەی پیسی جیهانی هەیە
وێنە؛ پیسبونی کەش و هەوای تاران
2 ساڵ لەمەوپێش
لە ساڵێکدا 45 هەزار کەس لە پایتەختی ئێران بەهۆی پیسبونی کەش و هەوا گیانیان لەدەست دەدەن.
محەمەدسادق حەسەنوەند، سەرۆکی ناوەندنی توێژینەوە لە پیسبونی کەش و هەوا لە ئێران ئاشکرای کردوە پیسبونی ژینگەی تاران شەش هێندەی پێوەرە جیهانییەکان و ئەوەش قوربانیی زۆری لێدەکەوێتەوە.
حەسەنوەند وتویەتی: لە رابردودا ساڵانە 300 هەزار ئۆتۆمبێل نوێ جێگای ئۆتۆمبێلە کۆنەکانیان دەگرتەوە بەڵام لە ئێستادا ئەو پڕۆسەیە لە سفر نزیک بوەتەوە هیچ ئۆتۆمبێلێکی کۆن لەناوبرێت و لەسەر شەقامەکان ژینگە پیس دەکەن.
ئێران شەشەم وڵاتی جیهانە لە روی بونی غازە زیانبەخشەکانەوە و بە نوێترین توێژینەوە رێژەی غازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە وڵاتە گەیشتوەتە 750 ملیۆن تەن و بەوەش زیاترین رێژەی ئەو غازەی دوای چین، ئەمریکا، ژاپۆن، هندستان و روسیا تۆمار کردوە.
سزا نێودەوڵەتییەکان ئێرانی ناچار کردوە نەوتی رەش بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێنێت و ئەوەش پیسبونی کەش و هەوا و ژینگەی وڵاتەکەی بە تایبەت تارانی پایتەختی زیادتر کردوە.