ئێران هەڕەشە لە سوپای وڵاتانی ئەوروپا دەکات

داوای راگرتنی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەوروپا دەکرێت

محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەسەر بە تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران هۆشداریی دەداتە سوپای وڵاتانی ئەوروپا و رۆژنامەیەکی کۆماری ئیسلامیش هەڕەشەی راگرتنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکان دەکات.

محەمەدباقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەکەی کاردانەوەی دژی سوپای وڵاتانی ئەوروپا دەبێت ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا.

قاڵیباف رایگەیاند؛ لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا، ئێران رێوشوێنی تایبەت دژی سوپای وڵاتانی ئەندامی ئەکێتی ئەوروپا لە ناوچەکە دەگرێتەبەر و ئامادەکاریی دەکات بۆ کاردانەوەی گونجاو لەبەرامبەر هەنگاوەکانی ئەوروپا.

پێشتر ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری ئێران رایانگەیاندبو؛ ئەگەر ئەوروپا هەنگاوەکەی بۆ بەتیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوا پەرمانی ئێران سوپای وڵاتانی ئەندانی یەکێتی ئەوروپا دەخاتە لیستی تیرۆری  کۆماری ئیسلامیەوە.

لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی کەیهان کە زمانحاڵی باڵی توندڕەوی کۆماری ئیسلامی ئێرانە؛ نوسیویەتی ئەگەر سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا دەبێت سەرجەم پەیوەندییە سیاسییەکان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و  ئەوروپا راگیرێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار