جۆن بۆڵتن لەسەر ئەردۆگان چی دەڵێت؟

ئەمریکا بە گومانە لە هەڵبژاردەکانی تورکیا!

یەک ساڵ لەمەوپێش



نیاز برایم

هەڵبژاردنەکانی تورکیا کە هێنرا پێش و، لە مانگی ئایاری ئیمساڵ ئەنجام دەدرێت، چاوی دنیا بەتایبەتی کورد وئەمەریکای لەسەرە. 
جۆن بۆڵتن ئیمڕۆ لە کەناڵێکی ئەمەریکییدا، گوتی: پێویستە بەهیچ شێوەیەک فرۆکەی F16 بە تورکیا نەفرۆشرێت، ئەردۆگان پیلانی داگیرکاریی هەیە، مانەوەی کارەسات دەبێت بۆ تورکیا و، هەروەها بۆ ناتۆش، بۆیە پێویستە رێگە لە ئەردۆگان بگیرێت بۆ تەزویرکردن. ئەو دەڵێت: دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ٢٠١٩  بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەگەر هەڵبژاردنێکی پاک وبێگەرد لە ئایاری دابێ بکرێت، ئەردۆگان دەدۆڕێت، لێ ترسی ئەوە هەیە ئەردۆگان ساختەکاریی بکات.
هەردولا، ئەمەریکا وئەوروپا لەلایەک، کورد وپێشەنگەکەی لەلایەکی دیکەوە،  هاوڕان بێ ئەوەی ئیتفاقیان لە نێواندا هەبێت، کە مانەوەی ئەردۆگان بەواتا مانەوەی تیرۆر وفاشیزمە، ناوچەکە بەرەو ئاقارێکی خراپتر لەوەی هەیە هەنگاو دەنێت، بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا وئەوروپا دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆ گەلانی تورکیاش  بەتایبەتی بۆ کورد قورس دەبێت، خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان وهەژاریی و ئاستی شۆڤینیستی تورکان بەرەو هەڵکشانی مەترسیدار دەچێت.
بۆڵتن دەڵێت: بۆ وەرگرتنی سوێد و فینلەندا پێویستە هیچ مەرجێکی ئەردۆگان قەبوڵ نەکرێت، بەڵکو دەبێت پێش هەڵبژاردنەکانی دادێ، تورکیا دەربکرێت لە ناتۆ یا ئەندامێتی هەڵبپەساردرێت.
جێگای باسە، بەگوێرەی شرۆڤەکانی چاودێرانی سیاسی، سەردانەکەی چاویش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی ئەردۆگان بۆ ئەمەریکا، هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەرۆگان تیدانەبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار