دابەزینی دراوی" ڕیاڵی ئێرانی" لەبەرامبەر دۆلاردا ڕیکۆردی شکاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڕۆژی یەکشەممە بەهای " ڕیاڵی ئێرانی" لەبازاڕدا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بۆ یەکەم جار ٤٥٠ هەزار ڕیاڵی تێپەڕاند، بەمەش ڕیکۆردی پێوانەیی شکاند لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دا.
محمەد ڕەزا فەردین، جێگیری بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی پشت هەڵاوسانی دراوەکان بانگەشەی میدیایی و گرژی وئاڵۆزیەکانی کۆمەڵگای ئێرانە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوای دوورخستنەوەی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران، محەممەد ڕەزا فەرزین، جێگری عەلی ساڵح ئابادی سوێندی خواردبوو، ٢٨٥ هەزار ڕیاڵ بەرامبەر دۆلار بهێڵێتەوە بۆ هاوردەکردنی کەلوپەلی سەرەکی لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی نرخەکان لە ماوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ٤٠٪ بە جێگیری بمێننەوە.
لە گەڵ ئەوەشدا لە کاتێکدا نرخی ڕیاڵ لە ڕۆژی شەممەدا بەوجۆرە دابەزیووە، بانکی ناوەندی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ (٣٢٦ ملیۆن دۆلار) لە پارەی ئێران لە عێراق وەرگیراوە، سەرەڕای سزاکانی ئەمریکا و دەرزی لێدراوە بۆ بازاڕ.