جەزائیر: دەستبەسەر ٣٦ ملیار دۆلاری خێزانی دەسلاتدارانی پێشووی ووڵاتەکەدا گیرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی عەبدولمەجید تێبۆنی سەرۆکی جەزائیر ڕایگەیاند کە دەسەڵاتداران بۆیان دەرکەوتووە کە خێزانێک زیاتر لە 36 ملیار دۆلاریان دزیوە، دیسانەوە مشتومڕی لەسەر ئەو بڕە پارەیە دروست کردەوە کە دزابوو لە سەردەمی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، کە  20 ساڵ حوکمڕانی وڵاتەکەی کرد.

لێدوانەکانی تێبۆن، ڕۆژی پێنجشەممە، دوای مانگێک هات کە ڕایگەیاندبوو کە دەوڵەت هاوشێوەی نزیکەی 20 ملیار دۆلار کە پێشتر لە ناوخۆدا دزرابوو، پارەکانی تر دەگەڕێنێتەوە.

تێبۆن ڕایگەیاند "گەلی جەزائیر لەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر پارەی تاڵانکراوی دۆزیوەتەوە و گەڕاندوێتیەوە، تا ئەو ڕادەیەی کە تەنها خێزانێک  36 ملیار دۆلاری دزیبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەم پارەیە بەردەوام بووایە، جەزائیر دەبووە هێزێکی کیشوەری و دەریای ناوەڕاست و ئابووری دیکە".

هەندێک لایەن وتارەکەی تێبۆنیان بە "لێدانێک دژی لە گەندەڵکاران" لەقەڵەم دا، لە کاتێکدا هەندێک پێیان وایە " کە قەبارەی پارەی دزراو بەشێوەیەکە بەشی نەوەکانی داهاتوو دەکات".

بەڵام هەندێکی تر گومانیان لە قسەکانی سەرۆک کۆمار هەیە و پێیان وایە ئەو ژمارەیە زیادەڕەویی تیاکراوە.

تێبۆن ڕاشیگەیاند: زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دەستی هاوکارییان بۆ جەزائیر درێژ کردوە لەم ڕوەوە  ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاری لە پێناو گەڕانەوەی ئەو پارانە و گەڕاندنەوەی بۆ خەزێنەی دەوڵەتی جەزائیرکە لەماوەی10ساڵی ڕابردوو براوتە دەرەوەی وڵات

لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەکە بەردەوامە، هەروەها موڵک و ماڵ و هۆتێلی 5 ئەستێرە و ئەوانی تر لەناو شتە  دزراوکانن، کە باقاچاغ براون

ئاماژەی بەوەشکرد کە هەندێک پارە هەیە لە حسابی تایبەتین لە بانکەکانی لە سویسرا و لۆکسمبۆرگ و دوورگەکانی ڤێرجن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار