لێدوانی نوێی ئەمریکا لەسەر نرخی دۆلار لەعێراق

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئلێنا رۆمانۆسكی لەسەر نرخی دۆلار لەعێراق ڕایگەیاند ئەمریكا نرخی دۆلارو دینار دیاری ناكات‌و سزای بەسەر بانكی نوێدا لە عێراق نەسەپاندووە، بەڵكو گەیشتووە بە میكانیزمێك بۆ بەهێزكردنی كەرتی بانكیی عێراق.

وتیشی ،"ئەمە چەند ساڵێكی خایاندووە‌و بۆ ئەوەیە یارمەتی عێراق بدات لە پابەندبوون بە سیستمی بانكیی جیهانی‌و گەرەنتی رێگریكردن لە بەكارهێنانی سیستمی بانكیی بۆ شتنەوەی پارەی گەلی عێراق‌و ئاودیوكردنی بۆ دەرەوە."

ئەوەشی ڕونکردەوەکە، ئەم رێوشوێنانە بەر لە دوو ساڵ دەستیپێكردووە‌و بەشێوەیەكی پلە بەپلە لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە جێبەجێ كراوە، ئەمەش بەگوێرەی رێككەوتن لەنێوان بانكی فیدراڵی ئەمریكا‌و بانكی ناوەندیی عێراق، هاوکات  ئەوەی دەبێت بكرێت بەردەوامیدانە بە گفتوگۆ لەگەڵ بانكی ناوەندی‌و چاودێریكردنی لێكەوتەكانیەتی لەسەر هاوڵاتی ئاسایی كە دامەزراوە داراییە نافەرمییەكان بەكاردەهێنێت، ئەمەش بۆ چارەسەركردنی لێكەوتەكانی.

ئلێنا رۆمانۆسكی باسی لە ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە دۆسیەی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەو گوتی، " ئەمریكا لەگەڵ لایەنی عێراقیدا هەوڵی رێگریكردن لە شتنەوەی ئەو پارانە دەدات كە بۆ گەلی عێراقی دەگەڕێنەوە، هەروەها رێگریكردن لە ئاودیوكردنی، سەرەنجمان خستوەتە سەر دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق‌و ئەوەی رویدا رێكەوت بوو لەگەڵ دەستبەكاربوونی محەمەد شیاع سودانی لە پۆستی سەرۆك وەزیراندا."

جێگای ئاماژەیە لەماوەکانی ڕابووردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەرامبەر دینار تۆمارکرد و بۆ هەریەک دۆلار گەیشتە 1660 دینار، لەئێستاشدا حکومەت رێوشوێنی نوێی گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی بەهای دینار

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار