سەڵاحەدین: 6چەکداری داعش دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین و له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا شه‌ش چه‌كداری داعش ده‌ستگیركران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای سەلاحەددین و لەمیانی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنیدا دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی شەش چەكداری داعشی دەستگیركرد كە بەگوێرەی ماددەی چوار تیرۆر داواكراو بوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، لە دانپێدانانەكانیاندا یەكێك لەو چەكدارانە دانی بەوەداناوە لەوكاتەی لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە داعشەوە دەكات، ئەركی ئەوە بووە ئایدۆلۆژییای داعش لەنێو قوتابخانەكانی پارێزگای نەینەوادا بڵاوبكاتەوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار