سودانی لەبەردەم تەحەدایەکی گەورەدایە بۆچارەسەرکردنی پرسی  بەهای دۆلار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی شیعە: پەیامی ئەمریکا لە ڕێسا نوێیەکانی سەر دۆلا، ڕوخاندنی حوکمەتی عێراقە

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری عەقیل ئەلفەتلاوی پەرلەمانتاری شیعە ڕایگەیاندووە،   پەیامی ئەمریکا لە یاسا توندەکانی سەر دۆلار ئەمەیە، "کارکردن دژی ئێمە دەتوانێت ببێتە هۆی ڕوخانی حوکمەتەکەت".

عەقیل ئەلفەتلاوی، واشنتنی تۆمەتبار کردوە بەوەی کە بە ئەنقەست ڕێسا نوێیەکان وەک چەکێکی سیاسی بەکار دەهێنێت دژی عێراق ، ئەوەش پەیامێکە بەوەی  کارکردن دژی ئێمە دەتوانێ ببێتە هۆی ڕوخانی حوکمەتەکەت".

هەروەها  ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باسی لەوەش کردووە کە ئەو پەرلەمانتارەی شیعە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەمە هۆشداری واشنتنە بۆ محەمەد شیاع سودانی و هەڕەشەیە بۆ سەر حوکمەتەکەی، هاوکات لە هەواڵێکی هاوڵاتی دا بەهەڵە ئاماژە بەوەدرابوو کە ئەم پەیامە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکیەوە بە شیاع سودانی دراوە.

ئەم لێدوانەی عەیل ئەلفەتلاوی لەکاتێکدایە کە  لەژێر فشارەکانی واشنتن، محەمەد شیاع سودانی هێزێکی دژە تیرۆری ڕەوانەی سنورەکان کردووە بۆ ڕێگریکردن لەبازرگانیکردن وبە قاچاخ بردنی دۆلار بۆ ئێران.

هاوکات  بەرپرسێکی باڵای بانکی ناوەندیش ڕایگەیاندووە،  ئەمریکا پەیامێکی ڕوونی بۆ بەرپرسانی عێراق ناردووە: پابەندبن بە ڕێسا نوێیەکانەوە ئەگەرنا بانکی ناوەندی عێراق ڕووبەڕووی غەرامە دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کە  یەدەگی فیدراڵی نیویۆرک لە مانگی تشرینی دووەمدا کۆنترۆڵی توندتری لەسەر مامەڵەی دۆلاری نێودەوڵەتی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانی عێراقەوە خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردن لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران لەکاتێکدا کە ئێران لەژێر سزاکانی ئەوروپا وئەمریکادایە دژی پەرەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم وهەروەها شۆڕشی ژینا ئەمینی.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار