محەمەد سودانی بەغدای بەرەو وڵاتێکی ئەوروپی بەجێهێشت
2 ساڵ لەمەوپێش
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ بەغدا بەرەو پاریس بەجێهێشت.
هەرچەندە تا ئێستا نوسینگەی سەرۆک وەزیران هەواڵی سەردانەکەی بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە کەناڵی سۆمەریەنیوزی راگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ5شەممه بەغدای بەرەو فەڕەنسا جێهێشت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەردانەکەی ئەمڕۆ دەبێتە هەشتەمین گەشتی دەرەوەی وڵات لە دوای دەستبەکاربونی حکومەتەکەی کە تەمەنی ناگات 100 رۆژ، لە پەیامێکدا ئاماژەی بە ئەوەکردبوو، ئامانجی سەردانەکەی بۆ فڕەنسا دروستکردنی دەرفەتێکی تازەیە بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بەردەوام و ستراتیژی لە نێوان کۆمپانیاکانی هەردوو وڵاتدا.
ئاماژەی بە ئەوەشکردبوو، باوەڕیان بە ئەوەیە دەبێت عێراق لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەکانی هاوکار و هاوسەنگی هەبێت و دوربێت لە جەمسەرگیری، هەروەها بەغدا دەیەوێت هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیاکانی جیهان پەرەپێبدات و کۆمپانیاکانی فڕەنساش لەپێشەوەی ئەوانەدان کە بەغدا بانگهێشتیان دەکات بۆ وەبەرهێنان لە وڵاتدا.