لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل  بۆ سەر کامپی پەنابەرانی بانکی ڕۆژئاوا هەشت فەلەستینی کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ئەی بی سی ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی هێرشیکی هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بۆ سەر کامپی پەنابەرانی جێنین لە کەناری ڕۆژئاوا 8 فەلەستینی کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەی بی سی ،گوایە هێزەکانی ئیسرائیل بە دوای کەسێکیدا گەڕاون دەستگیری بکەن بۆیە هەڵیانکوتایە سەر کەمپەکە و ئیسرائیلیش دەڵێت هۆکاری دروستبونی ئەو ڕوداوە دروستبونی گرژی و پێکدادان بووە لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لە کەمپەکە .

هاوکات وەزیری تەندروستی فەلەستین گوتی ئافرەتێکی بەساڵاچوو لە نێوان ئەو کەسانەدان کە لە بەریەککەوتنەکانی بەیانی زوودا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لەڕامەڵا، وتەبێژی مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین، وتی کە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە لەناو کامپی پەنابەرانی جێنی کۆمەڵکوژییەکی ئەنجام داوە

لە هەمانکاتدا وەزیری تەندروستی فەڵەستین مایس ئەلکایلا گوتی کە ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بە سەلامەتی و گەیشتن پێیان لە نێو شەڕەکەدا ،هەروەها سوپای ئیسرائیلی تۆمەتبارکرد بە تەقاندنی گازی فرمێسک ڕێژ لە بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەیەکی ئەو ناوچەیە  کە بووەتە هۆی کێشەی تەندروستی بۆ منداڵەکان".

ئەکرەم ڕەجوب، پارێزگاری جەنین بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ڕاگەیاند،" سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە تیمە تەندروستییەکان گرتووە لە گواستنەوەی بریندارەکان و تەنانەت گازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو نەخۆشخانەکەوە کە بۆتە هۆی وەستانی نەشتەرگەری و کاریگەری لەسەر منداڵ و نەخۆشی ناو نەخۆشخانەکە کردووە."

سوپای ئیسرائیلیش لەسەر ئەم ڕوداوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل خانەیەکی چالاکی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیان کردووەتە ئامانج و توانیویانە ژمارەیەک چەکداری سەر بەو بازنەیە بکوژن .

لە بەیاننامەکەدا جەختلەوەدەکەنەوە کە لێکۆڵینەوە دەکەن لە ئەگەری مردنی هەچ هاوڵاتییەکی سڤیل لە پێکدادانەکەدا.

لە بەیاننامەکەی وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیل سەبارەت بە جنین، هاتووە:"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیل، کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، هێزەکانی ئاسایشی ئیسرائیل و هێزەکانی پۆلیسی یەمام، لە ناوەندی کامپی جنین ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆریان ئەنجامدا "بۆ بڵاوکردنەوە ڕوونکراوەتەوە کە هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی دەرکردنی تاقمێکی تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆری جیهادی ئیسلامی کار دەکەن لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا تاقمە تیرۆرەکە تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کرد و لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان هەردوولا ڕویدا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار