ئێران: لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌كه‌ین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ھێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجانی ئیدانەكرد و رایگه‌یاند،  بەھەستیارییەكی زۆرەوە دەست بە لێكۆلینەوە دەكەین.

ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هاوسۆزی و هاوخه‌می قوڵی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كارمه‌نده‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی كه‌ هێرشێكی چه‌كداریدا كوژرا، هاوكات سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، "پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردانیان كردوه‌ و تاوانباره‌كه‌یان ده‌ستگیركردوه‌، له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".

وتیشی،"ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه‌ن بۆ پاڵنه‌ره‌ كه‌سییه‌كانی پشت ئه‌م هێرشه‌، دامه‌زراوه‌ ئه‌منی و دادوه‌رییه‌كانیش ڕێوشوێنی گونجاو ده‌گرنه‌به‌ر و به‌و هۆیه‌وه‌ پێویسته‌ میدیاكان خۆیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌ و بێ بنه‌ما به‌دور بگرن".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌، زانیاری وردتر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگه‌یاند، هەموو کارمەندانمان له باڵیۆزخانەکەمان له تاران دەکشێنینەوه.

سەرۆکی ئازەربایجانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ هێرشی سەر باڵیۆزخانەکەیان له تاران تیرۆریستی بووه و پێویسته لێکۆڵینەوه له هێرشه‌كه‌ بکرێت.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار