پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی: سیاسه‌تێكی نوێ بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جێبه‌جێده‌كه‌ین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سیاسه‌تێكی نوێ و میكانیزمێكی جددی بۆ چاککردنی به‌رزی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌گرنه‌به‌ر.

كوتله‌ی ئیشراقه‌ی كانون له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی به‌وه‌كاله‌ت كۆبونه‌ته‌وه‌بۆ تاوتوێكردنی هۆكاره‌كانی دابه‌زینی به‌رده‌وامی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلاری ئه‌مریكی كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر ڕه‌وشی ئابوری هاوڵاتیان هه‌یە.

 له‌ میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و په‌ره‌پێدانی میكانیزمی جددی بۆ ده‌رچون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی ئێستای وڵات كردۆته‌وه‌.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، پلانی نوێی عه‌لی عەلاق، پارێزگاری نوێی بانكی ناوه‌ندی عێراق بریتییە لە "کردنەوەی دەرگای دانوستان لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ ئەوەی پێداچونه‌وه‌ به‌ سنورداركردنی دۆلار بۆ بازاڕه‌كاندا بكرێت"، هەر دوای ئەوەشی راسپێردرا بۆ بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی، عه‌لی عه‌لاق به‌ڵێنیدا نرخی دۆلار بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی پێشوی "لە ماوەیەکی کورتدا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار