عێراق..دەستگیرا بەسەر 500 هەزار لیتر لە بەرهەمە نەوتییەکان کە ئامادە کرابوون بۆ بەقاچاخبردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دەستیان بەسەر 500 هەزار لیتر لە بەرهەمە نەوتییەکاندا گرتووە کە ئامادەکرابوون بۆ بەقاچاخبردن.

ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، دەستیان بەسەر 500 هەزار لیتر لە بەرهەمە نەوتییەکاندا گرتووە لە حەوت پارێزگای عێراق کە ئامادەکرابوون بۆ بەقاچاخبردن و و بەهۆیەوە 29 کەس دەستگیرکراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،کە ئەو 500 هەزار لیتر سووتەمەنییە  لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، کەرکووک، نەینەوا، قادسییە، دیالە و بابل دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، لەو هەڵمەتەدا دەستبەسەر 20 ئۆتۆمبێل گیراوە و 29 تۆمەتبار دەستگیرکراون و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار