لە هێرشێکی چەکداریدا لە ئیسرائیل پێنج کەس  کوژران  و پێنجی دیکەش بریندار بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاژانسی هەواڵی ئیسرائیل تایم ڕایگەیاند، شەوی هەینی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە گەڕەکی نیڤ یاکۆڤی ئۆرشەلیم پێنج کەس کوژران و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

خزمەتگوزاری ئامبولانسی ماگن دەیڤد ئەدۆم بەو ئاژانسەی گوتووە تیمەکانمان چارەسەری ١٠ کەسیان کردووە و پێنجیان گیانیان لەدەستدا.

پۆلیسیش ڕایگەیاندووە چەکدارە گومانلێکراوەکە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەستداوە.

هەروەها بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە تیرۆرستییە و هاوکات لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس لە شوێنی ڕوداوەکە کۆبونەتەوە .

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا پۆلیس بەدوای کەسێکی تردا دەگەڕێن کە پێیان وایە یارمەتی تاوانبارەکەی داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار