نەتەوەیەکگرتوەکان: 90٪ی دانیشتوانی سوریا هەژارن

برسێتی هەڕەشە لە سێ ملیۆن دانیشتوی سوریا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە بەرزبونەوەی برسێتی و هەژاریی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان و رایدەگەیەنێت مەترسیی کۆچی بەلێشاو هەیە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک-ی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی داوە کە نرخی خۆراک لە سوریا 12 هێندە بەرز بوەتەوە و هاوکات رێژەی برسێتی گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.

دەیڤد بێزلی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک رایگەیاندوە؛ ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هاوکاریی خەڵکی سوریا نەکات بۆ دەبازبون لە برسێتی ئەوا شەپۆلێکی دیکە لە کۆچی بەکۆمەڵ دەست پێدەکاتەوە.

بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان 90٪ لە 18 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سوریا هەژران و لەو ژمارەیەش برسێیتی هەڕەشە لە سێ ملیۆن کەس دەکات.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردوەتەوە نرخی دەرمان بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردوە و ئەوەش کێشەی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دروست کردوە.

پێشتێر وەزارەتی تەندروستی سوریا نرخی دەرمانی بە رێژەی 20٪ بەرز کردەوە و لە ئێستاشدا نرخی زۆبەی دەرمانەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێژەی 40٪ بەرز بوەتەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار