بەرپرس و کەسایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی هۆشداریی دەدەن لە دۆخی خراپی ئێران

خومەینی: چیتر هەژاران پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران ناکەن

حەسەن خومەینی و محەمەدڕەزا باهونەر

2 ساڵ لەمەوپێش



کەسایەتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدەن لە دۆخی وڵاتەکە و سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان.

محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ گەندەڵی و ناکارامەیی و گوێ نەگرتن بۆ خەڵک، راستییەکانی ناو سیستمی دەسەڵاتن و هەر ئەوانەش هۆکارێک دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان.

باهونەر وتویەتی: پێچەوانەی بۆچونی بەرپرسان ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان نەهاتوە و هاوشێوەی ئاگری بن خۆڵەمێشە بۆیە بیانویەک بەسە بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە.

لە لایەکی دیکەوە سەیدحەسەن خومەینی، نەوەی روحەڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند؛ دۆخی وڵاتەکە باش نییە و نابێت بە هەر نرخێک دەسەڵات بپارێزرێت و پشتیوانیی لێبکرێت.

خومەینی وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەی ئیستای وڵاتەکە دەسەڵاتدارانن کە راوێژ و قسە لەوان وەرناگرن و کاریگەرییان لەسەر دەسەڵاتداران نەماوە.

ئەو وتوشیەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانیی چینی هەژار و ناوەڕاست سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی دەسەڵاتداران چینی هەژار پشتیوانیی لە کۆماری ئیسلامی ناکەن.

خومەینی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە؛ دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی کێشە و کەموکوڕیی زۆرە و نابێت خەڵک بێهیوا بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار