پەیوەست بە هێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ شەوی ئیسرائیل ٤٢ کەس دهستگیركران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی ئیسرائیل پەوەست بەو هێرشە چەکدارییەی لە ئۆرشەلیم-قودس کوژرانی حەوت کەسی لێکەوتبووەوە، ٤٢ فەڵەستینی دهستگیرکرد.
دوای ئەوەی رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی دووەمی 2023، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی "تیرۆریستی کراوەتەسەر پەرستگەی جووەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم" و تیایدا حەوت کەس کوژران ، ئەمڕۆ شەممە،گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە هێرشە چەکدارییەکەی قودسی رۆژهەڵات هەبووە، ئەنجام داوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ٤٢ کەس دەستگیر کراون کە باوەڕدەکرێت تیوەگلاون لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، هاوکات بڵاوكردنهوهی زانیاریی لهبارهی پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان قەدەغە کراوە.
هەروەها ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەش ئاشکرا کراوە کە ، ناوی خهیری عهلقهم تەمەن ٢١ ساڵبووە و دانیشتووی گەڕەکی تور بووە.
جێگەیباسە ئەو گەڕەکەی کە هێرشەکەی تێدا کرا، ناوی نیڤی یاکۆڤە و لە ساڵی 1967 دوای شەڕی شەش رۆژەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، خراوەتە سەر خاکی ئیسرائیل.