مامۆستایەک بە ئەڵقەکەی دەستی سەری قوتابییەک کوون دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شكاندنی كه‌للـه‌سه‌ری خوێندكارێك و لێدان به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی، له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی سنوری قه‌زای دوجه‌یل مامۆستایه‌ك له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌. 

ئه‌مه‌جد ته‌لمس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك به‌ئه‌ڵقه‌كه‌ی ده‌ستی له‌ سه‌ری خوێندكارێكیدا به‌ناوی زیاد حسێن یاسین له‌ پۆلی سێیه‌می بنه‌ڕه‌تی، بڕیارماندا ئه‌و مامۆستایه‌ دوربخه‌ینه‌وه‌ و رێگه‌ نه‌ده‌ین جارێكی دیكه‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌.

 وتیشی،لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکەین بۆڕای گشتی.

هاوکات پێشتر ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لەمبارەیەوە بڵاوکرایەوە مامۆستاکە، به‌ ئه‌ڵقه‌كه‌ی په‌نجه‌ی له‌سه‌ری خوێندكاره‌كه‌یداوه‌ و كونی كردوه‌، دواتریش به‌په‌له‌ گواستویانه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

وێنەکە هەستیارە ....

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار