ئێران هێرشەکانی سەر کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی وڵاتەکەی پشتڕاست دەکاتەوە
گومان دەکرێت ئێسرائیل هێرشەکانی ئەنجام دابێت
ساتی هێرشەکەی سەر کارگەی چەک و تەقەمەنیی ئێران
2 ساڵ لەمەوپێش
ئێران هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگیی پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت هێرشەکەی پوچەڵ کراوەتەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەواقنی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکەوانەیان تێکشاندوە.
شەوی شەمەی ڕابردو (28/1/2023) کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئەسفەهان کرایە ئامانجی سێ درۆن و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە بیسترا.
وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کارگەکە تەقیوەتەوە و دوو فڕۆکەشیان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون.
وەزارەتی بەرگریی ئێران هیچ گروپ یان وڵاتێکی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار نەکردوە بەڵام لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا وابڵاو کراوەتەوە کە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام دابێت.