ئەمریکا نیگەرانە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و روسیا
بەپرسێکی ئەمریکا بۆ هۆشدارییدان سەردانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی سەردانی تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە هەفتەی داهاتودا بەرپرسی سزاکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تورکیا یەکەم وێستگەی سەردانەکەی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئەمریکا دەیەوێت هۆشداریی بداتە ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئەوەیان کردوە مامەڵەی هاوسەنگ لەگەڵ روسیا دەکەن و بە پێی ئامارەکانیش هاوڵاتییان و بازرگانانی روسیە زیاترین خانوبەرەیان لە تورکیا کرێوە.
واشنتتۆن ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر لەروی دارایی و بازرگانییەوە پشتیوانیی روسیا بکەن، ئەوا لە هەر مامەڵەیەکی بازرگانیی لەگەڵ ولاتانی پیشەسازیی جیهان ناسراو (جی 7) قەدەغە دەکرێن.
لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە؛ تورکیا لە سێ مانگدا بڕی دو ملیارد دۆلار کاڵای بۆ روسیا هەناردە کردوە کە بەراورد بە رابردو 30٪ زیادی کردوە.
بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە کاتێکدایە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاترین پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ روسیا هەیە و هاوکات ئەندامی ناتۆ و بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەقەڵەم دەدریت.