سەرۆکوەزیرانی عێراق هەنگاوەکانى بۆ هەموارکردنی دەستوور دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى هەموارکردنی دەستوور.

ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەى رۆژنامەوانیى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد،سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى گەڵاڵەکردنى نەخشەڕێگەیەک بۆ هەموارى دەستوور.

لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، حەسەن نیعمە یاسرى، وەک راوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ کاروبارى دەستوورى دەستنیشان کراوە.

ئاماژەبەوەشدراوە، ئەو هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى نێوەڕۆکى بەشێک لە کارنامەى حکومەتە کە لە 27ـى تشرینى یەکەمى 2022 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە دەنگى لەسەردراوە، ئەوەش لەبەر رۆشنایی رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانە .

هاوکات بۆ رێکخستنى کارى جومگەکانى دەوڵەتە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بڕیارەکانى پێشووى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق و هەڵوێستەکانى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى و ویستى راى گشتى بۆ ئەنجامدانى ئەو هەموارە دەستوورییانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار