رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئەسفەهانەوە بوە".

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە شاری ئیسفەهانی ئێران، رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بوە".

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی باوەڕپێکراوی ئەمریکاوە دەستیانکەوتوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بو کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بەئامانج گرت".

باسلەوەشکراوە،"ئیسرائیل لەرێگەی ژمارەیەک درۆنەوە دامەزراوەی بەرگری ئێرانی کردوەتە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی لەباربردنی خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم".

هاوکات،وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکانەیان  تێکشاندوە.

هەروەها،وەزارەتی بەرگریی ئێران دانی بەوەدا ناوە، سەربانی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتوە، بەڵام "کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار