ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ١٣ی شوبات کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیایە رایگەیاند، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ١٣ی شوبات، کاندیدی هاوبەشی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا دەکەن.

کلچدارئۆغلۆ بەشداری بەرنامەی (مێزی سەرۆکەکان)ی کەناکی خەلک تی ڤی تورک کرد و ئاماژەی بە کۆبونەوەی ١٣ی شوبات لە بارەگای پارتی سەعادەت کرد کە پێکەوە و لەگەڵ چوار لایەنی دیکەدا، هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە.

سەرۆکی جەهەپە ئەوەی خستەڕوو کە دوای کۆبونەوەکەی ١٣ی شوبات، هەمان رۆژ کاندیدی هاوبەشی خۆیان ئاشکرا دەکەن. لە وڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکەدا کە ئایا کاندیدە هاوبەشەکە ئەو دەبێت، کلچدارئۆغلۆ وتی، " ئاساییە کە هەر پارتێکی نێو هاوپەیمانێتیەکە دەیەویت سەرۆکەکەی کاندید بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، لەم چەند رۆژەی کە لە بەردەمماندایە، ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە تەواوی رازی بن، ئەوا من دەبمە کاندید."

تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانێتیەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا نەکردووە و یەکلاییش بووەتەوە کە لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی پێکەوە بەڕێوە دەچن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار