وێنەی پاشماوەی ئەو درۆنانە بڵاوکرایەوە کە لەهێرشەکەی سەر ئەسفەهاندا بەکارهاتبوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی هەواڵی میدیای ئێرانی سێ درۆن هێرشیانکردۆتە سەر کارگەیەکی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە نێوەڕاستی پارێزگای ئیسفەهان و دووان لە درۆنەکان شکستیان هێناوە و لەلایەن سیستمی بەرگریی ئەوانەوە خراونەتە خوارەوە، ئەوەی دیکەش زیانی ئەوتۆی نەبووە، دیمەنی پارچەکانی ئەو درۆنانەش بڵاوکرایەوە کە خراونەتە خوارەوە.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2023، محەممەد رەزا جان نساری، جێگری سیاسی و ئاسایشی پارێزگاری ئیسفەهان رایگەیاند، "ئەو دەنگی تەقینەوەیەی کە بیسترا، دەنگی سیستمی بەرگری بوو کە درۆنەکانی کردە ئامانج. سەرەتا خەڵکی تووشی شڵەژان بوون، بەڵام سوپاس بۆ خودا هەواڵەکە هەر زوو بڵاوکرایەوە.

" تەلەڤزیۆنی ئێرانی دیمەنی "پارچە تەقێندراوەکانی" ئەو درۆنانەی بڵاوکردەوە کە پێشتر وەزارەتی بەرگری رایگەیاندبوو، دووانیان خراونەتە خوارەوە و گوتی، "کۆنتڕۆڵی درۆنە بچووکەکان بە بەکارهێنانی سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنی لە دەستی کارپێکەرەکە دەرهێندرا."

دوای رووداوەکە، محەممەد مەرەندی، راوێژکاری میدیایی سەرۆکی ئێران پەنجەی تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشە درۆنییەکەی بۆ ئیسرائیل و "هاوپەیمانەکانی لە باکووری عێراق" درێژکرد و هۆشداری تووندی دا و لە تویتەر نووسی، "حەفتەیەکی باش نییە بۆ رژێمی رەگەزپەرستیی چ لە ناوەوەی وڵات یان لە دەرەوە، هەرچەندە سەرەڕای ئەوەی ناتەنیاهوو و هاوپەیمانە تیرۆریستە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن رۆژئاواوە لە باکووری عێراق شکستیان هێناوە، کاردانەوە دەبێت، ئەوان هەردووکیان پێویستە فێربن لەگەڵ شکستیش سزا هەر دەبێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار