باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی و دەڵێت"رەنگە رووبەڕووی هێرشی تیرۆریستی ببنەوە"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، حکومەتی ئەمریکا هاووڵاتیانی خۆی لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دژی کڵێسا و کەنیسەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە ئیستانبوڵ و چەند ناوچەیەکی دیکە ئاگاداردەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هۆشداری دراوەتە هاووڵاتیان تا سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن و ئاگاداری ئەو شوێنانەبن کە کەسانی بیانی لە تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی دەکەن، بەتایبەتی بیئۆغڵو، گالاتا، تەقسیم و شەقامی ئیستیقلال.
هاوکات داواش لە هاوڵاتیانی دەکات چاویان لەسەر میدیا ناوخۆییەکان بێت.
ئەم ئاگادارییەی ئەمەریکا دوای ئەوە دێت کە لە سوید و دانیمارک کۆپی قورئانی پیرۆز سوتێندراو چەندین وڵات و دامەزراوەی ئیسلامیش هەڵوێستی خۆیان لەدژی سوتاندنی قورئان راگەیاند و بەشێك لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کردەوەکەیان سەرکۆنەیان کرد.