22 ساڵ زیندانیی بۆ سەماکردن لە ئێران

بەهۆی ساماکردنەوە سزای 22 ساڵ زیندانیی بەسەر کوڕ و کچێکدا سەپێنرا

ئاستیاژ حەقیقی تەمەن 22 ساڵە و ئەمیرمحەمەد ئەحمەدی تەمەن 21 ساڵ

2 ساڵ لەمەوپێش



کچ و کوڕێک لە ئێران بە بیانوی سەماکردن لە شوێنی گشتی سزای 22 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردەوە ؛ ئاستیاژ حەقیقی و ئەمیرمحەمەد ئەحمەدی لە لایەن دادگایەکی ئێرانەوە هەر کەسێکیان سزای 10 ساڵ و شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە ئەوەش تەنها بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی سەماکردنیان.

ئاستیاژ حەقیقی تەمەن 22 ساڵە و ئەمیرمحەمەد ئەحمەدی تەمەن 21 ساڵ لە (1/11/2023) تۆمارێکی ڤیدیۆییان بڵاو کرایەوە کە پێکەوە بەرامبەر مەیدانی ئازادی شاری تارانی پایتەختی ئێران سەما دەکەن و رۆژێک دوای بڵاوبونەوەی ڤیدۆکە دەستگیرکران و تا ئێستا لە زیندانن.

دادگای شۆڕی ئێران ئەو کچ و کوڕەی تۆمەتبار کردوە بە بڵاوکردنەوەی (بێ رەوشتی) و بانگەشە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەوەش بوەتە هۆی سەپاندنی سزای قورس بۆ ئەو کوڕ و کچە.

جگە لە سەپاندنی سزای 22 ساڵ بۆ ئەو دوو کەسە دادگا بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو ساڵ چالاکییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بکارهێنانی سۆشیال میدیا و گەشت بۆ دەرەوەیان لێ قەدەغە بکات.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار