نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: 80 ملیۆن دۆلار لە پارە دزراوەکان لە دەرەوە گەڕێندرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی "پارە درزراوه‌كان"ی عێراق کە براوەتە دەرەوەی وڵات، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لەو پارە دزراوانە وەربگرنەوە و دوبارە بیخەنە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بەگوێرەی پلانه‌كان و لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەت بۆ وەرگرتنەوەی ئه‌و پارانه‌ی به‌ قاچاغ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیان بڕی زیاتر لە 80 ملیۆن دۆلار لەو پارە دزراوانە وەربگرنەوە و دوبارە بیخەنە خەزێنەی دەوڵەتەوە. 

كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردو محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ملیاران دیناری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بۆ عێراق راگه‌یاند، كه‌ به‌ رێگه‌ی قاچاغ براونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

پێشتریش سودانی رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ دوو جار و له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا توانیویانه‌ بڕی 124 ملیۆن دۆلار له‌ پاره‌ دزراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگه‌ڕێننه‌وه‌.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار