وەزارەتى بازرگانى عێراق لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان بریارێکی دەرکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخی کێبڕکێکار و کەمتر لە بازاڕ دەخاتە بازاڕەکانەوە.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕێکی زۆر لە هێلکە و گۆشتی مریشک و ئاردی سفر و شیر بە نرخێکی کێبەڕکێکارانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

وتیشی، جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان و دابینکردنی ماددە خۆراکییە سەرەتاییە پێویست و رۆژانەکانیانە بە نرخێکی کەمتر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، فرۆشتنی خۆراکەکان لە رێگەی لق و بریکارەکانی وەزارەتی بازرگانییەوە دابین دەکرێت.

هەروەها ئەوەی روونکردوەتەوە، شەش بریکار لە شاری بەغدا و چوار بریکار لە شاری موسڵ و چواری دیکەش لە بەسڕە و لە شارەکانی دیکەی وڵاتیش دوو بریکار تەخان دەکرێن بۆ دابینکردنی خۆراکەکان بە نرخی کێبڕکێکار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار