كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

ئەمریکا لە مانگێکدا چوار کەشتی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەگرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هێزەکانی ئەمریکا دەست دەگرێت بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەک و کەرەستەی سەربازیی ئێران و رایدەگەنێت بڕیاربوە بگاتە دەست حوسییەکان یەمەن.

یەکەی پێنجی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە لەگەڵ هێزێکی تایبەتی فەڕەنسا لە ئاوەکای دەریای عومان دەستیان گرتوە بەسەر هەزار جۆر چەک و 100 بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 23 موشەکی ئێران.

لە راگەیەنراوێکی هێزەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە کراوە سەرجەم ئەو چەک و موشەکانە لەگەڵ هەزاران پارچە چەکی دیکە لە کەشتییەکدا دەستی بەسەردا گیراوە کە بڕیار بو رەوانەی چەکدارانی حوسی لە یەمەن بکرێت.

ئەمریکا رونی کردوەتەوە کە ئەوە چوارەم کاروان و کەرەستی سەربازیی ئێرانە کە لە دو مانگی رابردو لە دەریای عۆمان و پێش گەیشتنی بۆ حوسییەکان دەستی بەسەردا گیراوە.

  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار