ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە رەوشی عێراق ئەنجام دەدات.
ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کۆبونەوەکە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و تایبەتکراوە بە گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق یونامی، نوێترین راپۆرت سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکان سەبارەت بە رەوشی سیاسی و خزمەتگوزاری و ئابوری و مرۆیی عێراق دەخاتەڕوو.
هاوکات، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنەکەدا کە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو ئەنجامدرا، جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، نەتەوە یەکگرتوەکان بەردەوامە لە هەوڵ و پاڵپشتییەکانی بۆ حکومەتی عێراق، لەگەڵ ئەوەشدا "گەندەڵی لە عێراق بوەتە کێشەیەکی گەورە".