مەیخانەیەکی 5هەزار ساڵ لە عێراق دۆزرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



پێدەچێت خواردنی دەرەوە،٥٠٠٠ ساڵیش لەمەوبەر وەک ئەمڕۆ شتێکی باو بووبێت، شوێنەوارناسەکان لە عێراق مەیخانەیەکی دێرینیان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧٠٠ ساڵ پێش زایین.

توێژەران کە لە شاری دێرینی لاگاش کاردەکەن،لە ناوچەکەدا مەیخانەیەکیان دۆزیوەتەوە کە تەنها ١٩ ئینج لە ژێر ڕووی زەوییەوە شاردرابووەوە، مەیخانەکە بەسەر چەند بەشێکدا دابەشکراوە، شوێنی نانخواردنی کراوە و ژوورێک کە کورسی و فڕن و پاشماوەی خواردنی کۆن و تەنانەت ساردکەرەوەیەکی تەمەن پێنج هەزار ساڵیش لەناو مەیخانەکەدا هەبووە.

شوێنەوارناسڕید گودمان، لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بە سی ئێن ئێن-یڕاگەیاند،"سەرەتالە دەرەوەی حەوشە کراوەکەی مەیخانەکەدا دەستیان بە پشکنین کردووە و لەبەر ئەوەی ناوچە بەرکەوتنی لەگەڵ شتی دەرەوەی مەیخانەکەدا هەبوو، هۆکار بووە بۆ سەختی کنەکردن لەبەردەم شوێنەوارناساندا."

بەڵام دوای چەند مانگێک گەڕاونەتەوە بۆ حەوشەکە، لە پایزی ٢٠٢٢دا، بەڕێوەبەری مەیدانی سارا پیزیمێنتی، لە زانکۆی پیسا، ئیتاڵیا، کنە و پشکنینەکەی فراوانتر کردوو و دەستیان کردەوە بە پشکنینەکانیان.

پاشان تیمەکە فڕنەییەکی گەورەیان دۆزییەوە، لەگەڵ ساردکەرەوەیەکی شێوە پەڕۆ-شێدار بۆ ئەوەی خواردنەکان فێنکڕابگرن، هەروەها دەیان قاپی قوچەکییان دۆزییەوە کە زۆربەیان پاشماوەی ماسییان تێدایە، ئەمەشئاماژەی ئەوەیە کە حەوشەکەوەک شوێنێکی نانخواردنی دەرەوە بووە.

گودمان گوتی: "پێموایەیەکەم تایبەتمەندیئاشکراکەری شوێنەوارەکە ئەم فڕنە زۆر گەورەیە جوانە بوو. فڕنەکە لە سووتانی جۆراوجۆر و نیشتنی خۆڵەمێشەوە جۆرێک لەڕەنگیپەلکەزێڕینەیی لە خاکەکاندا بەجێهێشت و لە ناوەوەیبە خشتی گەورەی سورەوەکراو گیراوە."

لاگاش کە ئێستا شارۆچکەی ئەلحیبایە،یەکێک بوو لە کۆنترین و گەورەترین شارەکانی باشووری میزۆپۆتامیاکە لە هەزارەی پێنجەمەوە تا ناوەڕاستی هەزارەی دووەمی پێش زایینئاوەدان بووە و ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو میل چوارگۆشە بوو.

ماوەیەکە ناوچەکە بووەتە شوێنێکی شوێنەواری گرنگ، دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٩دا هەڵکۆڵینەکان دەستیپێکردەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان مۆزەخانەی پێن و زانکۆی کامبریج و دەستەی دەوڵەتی دێرین و میرات لە بەغدا، بە بەکارهێنانی تەکنیکە نوێیەکانی وەک وێنەگرتنیفڕۆکەی درۆن و شیکاری بۆماوەیی.

هەڵکۆڵینەکانی پێشووزیاتر تیشکیان دەخستە سەر تەلارسازی ئایینی و تێگەیشتن لە نوخبەکان بوو، بەڵام هۆلی پیتمان، بەڕێوەبەری پڕۆژەی شوێنەواری لاگاش و سەرپەرشتیاری بەشیڕۆژهەڵاتی نزیک لە مۆزەخانەی پێن، لە هەڵکۆڵینانەکانی ئەم دواییانەدا سەرنجی لەسەر ناوچەگشتییەکان بوو بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی فراوانتر لەسەر شارە کۆنەکان فەراهەم بکات.

دۆزینەوەی مەیخانەکە پشتگیری لە دیدگای پیتمان و تیمەکەی دەکات کە کۆمەڵگا بە تەنیا لە نوخبە و خەڵکی کۆیلەپێکنەهاتووە و ئەمە بۆچوونەی باوی پێشوو بووە، بەڵکو کۆمەڵگا چینێکی ناوەندیشی لەخۆگرتووە.

گودمانگوتی: "ئەوڕاستییەی کە تۆ شوێنێکی کۆبوونەوەی گشتیت هەیە کە خەڵک دەتوانن دابنیشن و پێکێک بخۆنەوەلەگەڵ ماسی برژاو دەریدەخات کە خەڵکەکە لە ژێر ستەمکاری پاشاکاندا نەژیاون و سەختیان نەکێشاوە. ئەم دۆزینەوەیە وێنەیەکی ڕەنگاوڕەنگتری شارەکەمان پێدەبەخشێت."

 

سەرچاوە: CNN.com

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار