چەندین وڵات کونسوڵخانەکانیان لە ئەستەنبوڵ داخست

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ئەمریکا کونسوڵخانەی خۆی بە شێوەیەکی کاتی لە ئەستەنبوڵ داخست و رایگەیاند، پیویستە گەشتیاران ئاگاداری کردەوەی تیرۆریستی بن، شەش وڵاتی دیکەش کونسوڵخانەکانیان بە شێوەیەکی کاتی داخست.
دوای ئەمریکا، بەریتانیا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سوید و هۆڵەندا، باڵیۆزخانەکانیان لە ئەستەنبوڵ داخست و داوایان لە هاوڵاتیەکانیان کرد، لە گەشتکردن بۆ تورکیا ئاگادار بن.
سولەیمان سویلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەمبارەیەوە ئەمڕۆ نارەزایەتی دەربڕی و رایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا شەڕی دەروونیان لەدژی تورکیا دەست پێکردووە.
سویلۆ باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر دۆخێکی نائاساییش لە ئەستەنبوڵ هەبێت، نابێت ئەو وڵاتانە بەم شێوەیە مامەڵە بکەن. لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، باڵیۆز و نوێنەری ئەو وڵاتانەی بانگهێشتکرد.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە راسترەوە توندڕەوەکان لە مانگی رابردوودا، وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر رێگیرکردنی تورکیا لە ئەندامێتی سوید و فینلەندا کتێبی پیرۆزی موسوڵمانان قورئانیان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا سووتاند. ئەوەش کاردانەوەیەکی توندی لێکەوتەوە و کۆتایی بە دانوستانەکانی نێوان سوید و تورکیا هات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار