هۆشداری ئەدرێت لە مایەپوچبونی بانکەکانی عێراق
2 ساڵ لەمەوپێش
لە ڕاپۆتێکی ئاژانسی ئەسۆشیەتیدپرێسی ئەمریكی، کە ئەمڕۆ هەینی 3ی2ی2023 بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکات، بەرزبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلاری ئەمریکی بانکەکانی عێراق مایەپووچ دەکات و دۆخەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت لەماوەی یەک ساڵدا بانکەکان مایەپووچ دەبن.
باس لەوەش کراوە، كە هێشتا سەرۆك وەزیرانی عێراق پێیوایە، بەرزبوونەوەی دۆلار شتێکی کاتییە و سودانی نایەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەمریکا هەبێت، بەپێچەوانەوە بوونی پەیوەندییەکی باش، وادەکات واشنتۆن کۆت و بەندەکانی لەسەر عێراق سوک بکات.
ئەسۆشیەتیدپرێس ئاشكرای كردووە، نزیکەی 80%ی ئەو دۆلارەی لەبازاڕەکانی عێراقدایە، ئاودیوی وڵاتانی دراوسێ دەکرێت و هۆشداری داوە لەوەی خۆپیشاندانی گەورە و بەرفراوان عێراق دەگرێتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار