وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق؛ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق؛ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌،"سێرگی لاڤرۆڤ له‌ به‌غدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی وزه‌ و نه‌وت و گاز و كاری كۆمپانیا ڕوسیه‌كان ده‌كات، جگه‌ له‌ دۆسیه‌ی چه‌كسازی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی جۆراوجۆر هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لاڤرۆڤ به‌ یاوه‌ری شاندێكی باڵای بازرگانی دێته‌ عێراق، كه‌ سه‌رۆكی چه‌ندین كۆمپانیای گه‌وره‌ی رووسی له‌خۆ ده‌گرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار