یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا ئاماری سەرەتای زیانە گیانی و مادیەکانی بوومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شووباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی پازاجخ سەر بە پارێزگای ماڕاشی باکووری کوردستان لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر روویدا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا سەتان کەس لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان، تورکیا و سووریا گیانیان لەدەستداوە.

دوای ئەو بوومەلەرزەیە 66 پاشلەرزە تۆمارکران؛ سێ بوومەلەرزەیان لە سەرووی 6 پلەی رێختەر بوون و 8 بوومەلەرزش لە سەرووی 5 پلەی رێختەر بوون.

فوئاد ئوکتای یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا زیانە گیانی و مادیەکانی بوومەلەرزەکەی بڵاوکردەوە:

مەرەش: ٢٠٠ بریندار و ٣٠٠ باڵەخانە رووخاون

هاتای: چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس بریندار بوون و ٢٠٠ باڵەخانە رووخاون

عوسمانیە: ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. ٢٠٠ کەس بریندار بوون و ٨٣ باڵەخانە رووخاون

سەمسور: ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٢ کەس بریندار بوون و ١٠٠ باڵەخانە رووخاون

ئامەد: ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە

روحا (ئورفا): ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٠٠ کەس بریندار بوون و ٦٠ باڵەخانە رووخاون

دیلۆک (عەنتاب): ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٨١ باڵەخانە رووخاون

کلس: هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٠ باڵەخانە رووخاون

ئەدەنە: ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

مەلەتی: ٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٥٥٠ کەس بریندار بوون و ٣٠٠ باڵەخانە رووخاون

کۆی گشتی: ٢٨٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٣٢٣ کەس بریندار بوون و هەزار و ٧١٠ باڵەخانە رووخاون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار