یه‌كه‌مین لێدوانی سودانی دوای بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محه‌مه‌د شیاع سوادانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سەبارەت بە دۆلار ئامۆژگاری عێراقییەکان دەکات و دوپاتی دەکاتەوە "دینار بەهێزترە"، ده‌شڵێت، "بڕیارماندا ده‌ستكاری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار بكه‌ین و پێویستە هاوڵاتیان دۆلار نەکڕن".
ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دابەزاندنی بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراق بۆ 130 هەزار دینار پەسندکرد. لەوبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "بڕیارماندا دەستکاریی بەهای دراو بکەین." هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات خۆیان لە "کڕینی دۆلار" بە دووربگرن.
محه‌مه‌د شیاع سوادانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "100 ڕۆژ بۆ حکومەت تێپەڕیوە، هەر لەسەرەتاوە ئەولەویەتمان بۆ کاری وەزارەت و پارێزگاکان داناوە و هیچ هێڵی سور لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا نییە"، بەڵێنیشیدا "ئەو پارەیەی پێش ساڵی 2003 و دوای ساڵی 2003 دزرابون، بگەڕێنێتەوە".
جەختی لەوەکردەوە کە "هه‌نگاوی دوەمی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو دەست پێدەکات".
هاوكات په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد و وتی، "بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بڕوا بکەن کە دینار لە دۆلار بەهێزترە، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەم کە دۆلار نه‌كڕن".
سودانی لەبارەی یاسای نەوت و گاز گوتی: "گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و هەولێر لەبارەی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز هەیە. لەسەر پڕۆژەکە دەکەین و دوای پەسندکردنی یاسای بودجەی 2023، پێشکێشی پەرلەمانی دەکەین."