ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوی ئاشکرا دەکات

ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە دەکات

بنکەی (هەڵۆ 44)ی هێزەکانی ئاسمانیی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران بنکەیەکی سەربازیی لە ژێر زەوییەوە ئاشکرا دەکات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات.

محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی ئاشکراکردنی بنکەیەکی هێزەکانی ئاسمانیی لە ژێرزەویی بە ناوی (هەڵۆ 44) یان (عوقاب 44) هەڕەشەی لە ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە کرد.

باقری رایگەیاند؛ ئەگەر ئیسرائیل لە هەر وڵاتێکەوە هێرش بکاتە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوا ئەو وڵاتەش لە لاین سوپای ئێرانەوە دەکرێتە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی لەوە کردەوە؛ هەر وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە ئەوا ناپاکیی بەرامبەر جیهانی ئیسلام کردوە.

محەمەد باقری پێش ئاشکراکردنی ئەو بنکە سەربازییەی وڵاتەکەی رایگەیاندبو؛ دەستکەوتێکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری سەربازیدا دەبێتە مایەی سەرسوڕمان و دەرخستنی ئاستی توانا سەربازییەکانی لە جیهاندا.

سوپای ئێران دوای تورکیا و میسر بە سێەم سوپای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەم دەدرێت لە روی ژمارەی چەک و کەرەستەی سەربازییەوە بەڵام سوپای ئەو وڵاتە بەهۆی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانەوە نەیتوانیوە لە ئاستی تەکنەلۆژیادا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەست بهێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار