تەندروستی جیهانی (WHO): بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر 23 ملیۆن کەس دروست دەکات کە ملیۆنێک کەسیان منداڵان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێی توركیا و سووریا، پێشبینیده‌كرێت ملیۆنه‌ها كه‌س زیانیان به‌ربكه‌وێت کە ملیۆنێک کەسیان منداڵان.
ئه‌دیلهید مارشانگ به‌رپرسی به‌شی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، پتر له 23 ملیۆن كه‌س به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باكووری سووریا و باشووری توركیا زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن و له چوارچێوه‌ی ئه‌و 23 ملیۆن كه‌سه، یه‌ك ملیۆنی منداڵن.
وتیشی: "سووریا 12 ساڵه كێشه‌ی سیاسی هه‌یه، له ئێستادا ئه‌و زیانه‌ی به‌ركه‌وتووه، ده‌كرێت له رووی مرۆییه‌وه هاوكاری بكرێت".
ده‌شڵێت: "زیان و لێكه‌وته‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا به‌هۆی داخستنی قوتابخانه و رێگه و بان و داڕمانی شوێنی نیشته‌جێبوونی ملیۆنه‌ها كه‌س ده‌بێت، هه‌روه‌ها نه‌گه‌یشتنی خۆراك و ده‌رمانی پێویست كاریگه‌ری بۆسه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌و دوو وڵاته ده‌بێت".
هاوکات،ئاژانسی هەواڵی بی بی سی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە بەگوێرەی دوایین ئامارە فەرمییەکان زیاتر لە 6 هەزار کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی دوێنێوە لە تورکیا و سوریا گیانیان لەدەستداوە.
جێگەیباسە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر توركیا و سووریای هەژاند و بوومه‌له‌رزه‌كه لە باشووری کوردستان و وڵاتانی سووریا، میسر، یونان، ئێران و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه هه‌ستی پێكراوه.