وەزیری دەرەوەی سوریا: ئەو سزایانەی کە خراونەتە سەر سوریا پاساوێک نییە بۆ نەناردنی پشتگیری مرۆی

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەیسەڵ میکداد وەزیری دەرەوەی سوریا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد کە یارمەتی مرۆی بنێرن بۆ ئەو ناوچانەی کاریگەر بوون بە بومەلەرزەکەی ڕۆژی  دووشەممە و داوای کرد سزاکانی سەر سوریا وەک هۆکارێک بەکارنەهێنرێت بۆ نەناردنی هاوکارییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سزایانەی کە لە لایەن بەریتانیا و ئەمریکاوە خراوەتە سەر سوریا پاساوێک نییە بۆ نەناردنی پشتگیری.

سوریا پێویستی بەیارمەتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ یارمەتیدان لەهەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی هاوڵاتیان لەو ناوچەیەی بومەلەرزەکان تیایاندا ڕویداوە،هاوکات نیگەرانییەکان بە دیاریکراوی لەبارەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لە زیادبووندان، چونکە کارەساتە سرووشتییەکە لە کاتێکدایە ناوچەکە رووبەڕووی هەژاری، سەرماوسۆڵەی زستان، قەیرانی ئاوارە و پەتای کۆلێرا دەبێتەوە.  بە تایبەت یەکێک لە نیگەرانییەکان چۆنیەتیی گەیاندنی یارمەتییە بە هەموو ئەوانەی کە لە سووریا پێویستیان پێیەتی. 

لەوەتەی بومەلەرزەکە لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە، 40 وڵات بەڵێنیان داوە کە یارمەتی بنێرن- لەوانە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن- بۆ سوریا و تورکیا.

جێگەیباسە ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان یارمەتییەکانی بۆ سوریا دەستپێکرد بەڵام وەستێنران بەهۆی هەبونی کێشە لە ڕێگەوبانەکاندا لەم بارەیەوە وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان مادڤی سون سونا وتی هەندێک ڕێگا کە بەکار دەهێنرێت بۆ گواستنەوەی یارمەتی و پێویستەکان "شکاون" یان سەلامەت نین.

 سەن سونا ئەوەشی وت: "کێشەی لۆجستی هەیە کە پێویستە کاری بۆ بکرێت" "ئێمە وێنەیەکی ڕوونمان نییە کە کەی گەیاندنی یارمەتییەکان  دەست پێدەکاتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار