نەتەوە یەکگرتوەکان ٢٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری بۆ قوربانیەکانی بومەلەرزەکە ڕاگەیاند

وتەبێژی نەتەوەیەکگرتوەکان: هەرچی حکومەتی تورکیا بیەوێت دەیکەین وهەوڵ دەدەین تا دەتوانین هاوکار بین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

  نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆژی سێشەممە  ٢٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری مرۆیی بۆ تورکیا و سوریا ڕاگەیاند دوای بوومەلەرزە کوشندەکان کە زیاتر لە شەش هەزار کەسی کوشت.

ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هاوکاری بەپەلەی ڕزگارکردنی ژیان بۆ ناوچەکە دەکات، وتیشی: ''تیمەکانی هەڵسەنگاندن و هەماهەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ لە ئەدەنەن و سبەی کۆدەبنەوە بۆ غازی عەنتاب بۆ پاڵپشتیکردنی تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی شارەکانی تورکیا''.

هەروەها وتیشی، ''ئەوانەی لە کارەساتەکەدا بەرکەوتوون بریتین لە هەزاران پەنابەری لە سوریا، ئاماژەی بەوەشکرد، پەنابەرانی سوریا زیاتر لە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار کەس پێکدەهێنن لەو ١٥ ملیۆن کەسەی لە ١٠   پارێزگادا دەژین کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە.

هاوکات گوتیشی: ڕێگای باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە تورکیاوە زیانی پێگەیاندووە و ئەمەش هاوکاریی مرۆیی بۆ ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی ئەوناوچانە بەشێوەیەکی کاتی پەکخست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار