بەرپرسێکی ئێران دەستگیرکردنی رۆژنامەنوسان رەت دەکاتەوە

لە ناڕەزایەتییەکاندا 79 رۆژنامەنوسی کورد و ئێران دەستگیرکراون

نیلوفەر حامیدی و ئیلاهە موحەمەدی، رۆژنامەنوس کە نزیکەی پێنج مانگە دەستگیرکراون

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رەتی دەکاتەوە رۆژنامەنوس لە وڵاتەکەی دەستگیرکرابێت و رێکخراوێکیش ئاشکرای دەکات نزیکەی 100 رۆژنامەنوس لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیر کراون.

حسێن ئەمیرعەبدڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی بۆ رادیۆ دەنگی نیشتیمانی ئەمریکا رەتی کردەوە هیچ رۆژنامەنوسێک لە لایەن دەسەڵاتی وڵاتەکەی دەستگیرکرابێت.

ئەمریرعەبدوڵاهیان، جەختی لەوە کردوەتەوە هیچ رۆژنامەنوسێک لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیر نەکراوان تەنها ژمارەیەک کەس کە خۆیان بە رۆژنامەنوس ناوهێناوە دەستبەسەرن.

ئەو وەزیری دەرەوەی ئێران داوای میدیاکانی ئەمریکا کردوە کە وەک رژێم ناوی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهێنرێت چونکە بە وتەی ئەو حکومەتی وڵاتەکەی یاساییە و بە هەڵبژاردنی خەڵک هاتوەتەسەر کار.

وتەکانی عەبدوڵاهیان لە کاتێکدایە تەنها لە ناڕەزایەتییەکاندا 79 رۆژنامەنوسی کورد و ئێرانی دەستگیرکراون و دو ژنە رۆژنامەوانیش کە روداوی گیانلەدەستانی ژینا ئەمینیان گواستوتەوە تا ئێستا لەو وڵاتە زیندانین و رۆژنامەنوسێکی کوردیش سزای 18 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنراوە.

رێکخراوی نێودەوڵەتیی پەیامنێرانی بێسنوری ئاشکرای کردوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی زیاتر لە چوار مانگی رابردودا نزیکەی 90 رۆژنامەنوس دەستگیرکران و لەو ژمارەیەش تا ئێستا 33 کەسیان لە زیندانەکاندا دەستبەسرن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار