ژمارەی گیانلهدهستدان بههۆی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا 21 هەزار کەسی تێپەڕاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكهی توركیا و سوریا بە خێرایی بهرزدهبێتهوه و تائێستا زیاتر له 21 ههزار كهس گیانیان لهدهستداوه، و هەزاران کەسیش بریندار بوون ،ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی دیكهش هێشتا له ژێر دارو پهردودا ماونهتهوه. کارمەندانی فریاگوزاری بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هێشتا لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردوە.
لە نوێترین ئاماردا سەبارەت بەو بومەلەرزەیەیەکی ١٠ پارێزگای تورکیای هەژاند لەناویانا کوردستانی باکور ئەمڕۆ کاژێر 09:30 خولەکی بەیانیی رۆژی هەینی، سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا -ئافاد رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەوە لە 10 شارەکەی باکووری کوردستان و تورکیا گەیشتە 18 هەزار و 342 کەس و 74 هەزار و 242 کەسیش بریندار بوون.
هاوکات له سوریاش،رێکخراوی فریاکەوتنی سوریا کە بەبەردەوامی تیمەکانی سەرقاڵی گەڕانن بەدوای قوربانیانی بومەلەرزەکە، دوایین ئاماری خۆی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تائێستا سێ هەزار و 377 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ هەزار کەسی دیکەش برینداربون.
بەرەبەیانی رۆژی 2023/2/6، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سوریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 21 هەزار کەس راگەیەنراوە.
هەروەها رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) مەزەندە دەکات کە بومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر 23 ملیۆن کەس دروست بکات کە ملیۆنێک کەسیان منداڵن، هەروەها پێشبینی کردوە کە ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتربێت کە تائێستا راگەیەنراون.