ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی عێراق و ئەمریکا لە واشنتن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە لە واشنتن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەو وڵاتە کۆبونەوە و هەردولا باسیان لە ڕێوشوێنەكانی عێراق کردوە بۆ چاکسازی بانکی، روبەڕوبونەوەی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی، لەکۆبونەوەکانیشدا واشنتن پشتیوانی خۆی بۆ عێراقێکی خاوەن ئابورییەکی بەهێز لە ناوچەکەدا دوپاتکردوەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، شاندی باڵای حکومەتی فیدڕاڵ بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە شەوی رابردو لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوەتەوە، هەردولاش باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و چۆنیەتی گەشەپێدانی زیاتری ئەو پەیوەندیانەکردوە بەتایبەت لەبوارەکانی وەبەرهێنان، هاوکاریی و کاری پێکەوەیی لەبواری دراودا بەجۆرێک بوژانەوەی زیاتری ئابوری عێراقی لێبکەوێتەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی عێراق باسی لە هەنگاوەکانی حكومەت و بانكی ناوەندی كردوە لەپێشخستن و چاكسازیكردن لە سیاسەتی نەختینە، لەگەڵ بایەخی لەپێشینەی حكومەت بۆ پتەوكردنی وەبەرهێنان، بازرگانی، هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی وزەو ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکانی ئێستا لەهەردو ئاستی نەختینەو بانیكدا.
هاوکات له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، نووسیوویه‌تی: له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دووپاتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقمان كرده‌وه".
هه‌روه‌ها بلینكن نووسیوویه‌تی: "پێكه‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له بواری ئابووری و سه‌ربه‌خۆیی وزه، كارده‌كه‌ین".
له ئێستادا شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن لە ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.