ئاسایشی نیشتیمانی عێراق: دەستمان بەسەر یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگە نایاساییەکاندا گرت لە پارێزگای بابل

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، دەستمان گرتووە بەسەر یەکێک لە گەورەترین پاڵاوگە نایاساییەکاندا لە پارێزگای بابل.

بەپێی ڕاگەێندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، کارگەکە بەنایاسایی وقاچاخ مامەڵەی کردووە بە بەرهەمە نەوتیەکانەوە، کە لەناویدا ٣ ملیۆن لیتر نەوت و چەندین بەڵگەنامەی ساختە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە ڕاگەێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراقدا هاتووە، پاڵاوگەکە لە پارێزگای بابل بووە و توانای پاڵاوتنی بڕێکی کەمی هەبووە لە بەرهەمە نەوتیەکان، هەروەها ڕاشیگەیاند، بەپێی فەرمانێکی دادوەر خاوەن پاڵاوگەکە دوای ئەوەی هەڵهاتووە بۆ بەغدا دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیاریەکانیش خاوەنی پاڵەوگەکە سەرمایەدارێکی دیارە و لەگەڵ بەرپرسێکی سیاسی پەیوەندی هەیە وپاڵپشتی دەکرێت.

 هەر لەو بارەیەشەوە  بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی وزە ڕایەگەیاند، لەماوەی دوو مانگدا ١٤٦ کەسیان دەستگیرکردووە و ١٤٧ تەنکەر و پێنج ملیۆن و ٢٩٢ هەزار لیتر نەوتیشمان دەستبەسەردا گرتووە، جگە لەوەش هەڵمانکوتاوەتە سەر چوار هەزار و٣٧٤ شوێنیش.

هاوکات بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی وزەی عێراق، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی سێشەممەدا زانیاری دیکەی خستە ڕوو، لەوانەش  ئاشکراکردنی ٦٦ شوێن وپاڵاوگەی نایاسایی، هاوکات لەگەڵ دەستبەرداگرتنی ٦٦ ئۆتۆمبێل و ٢٧٠ کەلوپەلی قاچاخی نەوت لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکرن بۆ ٣٧٣ کەس لە ١٩٢ بنکەی قاچاخی نایاسایی و بازرگانیدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەڵمەتی دەستگیرکردن وبەدواداچوونی گروپ ولایەنەکانی بەقاچاخبردنی نەوت لە عێراقدا دەستی پێکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار