نەمسا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی لە تورکیا ڕاگرت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاژانسی فرانس پرێس ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی قوربانیانی لە تورکیا ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی " سەلامەتی" لە ناوچەکەدا.
وتەبێژی سوپای نەمسا ڕۆژی شەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای نەمسا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی لە تورکیای بوومەلەرزەلێدراو ڕاگرتووە بەهۆی "دۆخێکی ئەمنی سەخت".
مایکل باوەر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکەی فریاگوزاری کارەساتەکانی هێزەکانی نەمسا ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی زیاتری ڕزگارکردن کاتێک ژینگەی کارکردن سەلامەت بوو.
نزیکەی ٨٠ کارمەندی فریاگوزاری هێزە چەکدارەکانی نەمسا لە ٧ی شوباتەوە لە عەنتابی تورکیا بوون و پسپۆڕەکانیان ٩ کەسیان لە داروپەردووەکان ئازاد کردووە.
بابهتی پهیوهندیدار