بەهۆی بومەلەرزەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە سوریا بێ ماڵ و حاڵ بوون
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سیڤانکا داناپالا کۆمیساری باڵای سوریای کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە سوریا بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.
سیڤانکا داناپالا ئاماژەی بە زیانەکانی بومەلەرزەکەی ٦ی ئەم مانگە کرد لە لە سوریا و تورکیا کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتووەتەوە و وتی، " بومەلەرزە لە سوریا، قەیرانێکە لەنێو قەیراندا."
داناپالا دەشڵێت، لە سوریا دوای شەڕ، قەیرانی ئابوری، ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئیستاش بومەلەرزە و شەپۆلی سەرما مرڤی هەراسان کردوو. تاوەکو ئێستا ٢٠ ترێلە هاوکاری لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە بۆ لێقەوماوان نێردراوە، بەڵام ئەم ژمارەیە بەشی لێقەوماوان ناکات و ئاماژەی بەوەکرد لە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە ئێستادا بێ ماڵ و حاڵن و پێویستیان بە هاوکاری هەیە.
بەگوێرەی دوایین ئامار، لە سوریا بە گشتی سێ هەزار و ٥٥٩ کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٣٣٣ کەسیش بریندار بوون.
دەستەی تەندروستی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریاش ئاماژەی بەوەکردووە کە لە رۆژئاوای کوردستان تەنیا شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥٧ کەس بریندار بوون.