بانكی ناوه‌ندی ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بانكی ناوه‌ندی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکە، ئه‌مریكا پاڵپشتی ته‌واوی بۆ هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ڕوی چاكسازی دارایی دوپاتكردۆته‌وه.
بانكی ناوه‌ندی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوێنێ هەینی شاندی بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له شانده‌كانی بانكی یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له واشنتن كۆبۆوه.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە شاندی بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك میكانیزمی پاڵپشتیان بۆ بانكی ناوه‌ندی عێراق خسته‌ڕو، به‌شێوه‌یه‌ك كه تواناكانی بۆ مامه‌ڵه‌كردن به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا به‌رز بكاته‌وه.
هاوکات یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به "رێگاكانی پاڵپشتیكردنی ته‌واوه‌تی له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاكسازیی ئابوری‌دا"، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكای بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتیی پێویست و زیاتر ده‌ربڕی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق سه‌باره‌ت به ئاڕاسته‌كانی بانكه‌كه له گه‌یشتن به گرنگترین ئامانجه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری گشتی له نرخه‌كاندا راپۆرتێكی خسته‌ڕو، هه‌روه‌ها بژارده و پێشنیاره‌كان له بواری خێراكردن و فراوانكردن و ڕێكخستنی كاره‌كانی پلاتفۆرمی ئه‌لیكترۆنی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی تاوتوێكران.
عه‌لی موحسین عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاندوه، "مه‌به‌ستی بانكی ناوه‌ندی بۆ خستنه‌بازاڕی پاكێجی دوه‌می ئاسانكارییه‌كانه كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار".