دوای ٣٥ ساڵ دووبارە دەروازە سنوریەکانی نێوان ئەرمینیا و تورکیا کرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیا وسوریاوە، ئەرمینیا وتورکیا دوای ٣٥ ساڵ دەروازە سنوریەکانیان کردەوە، ئەو دەروازەیەش دەکەوێتە  سنوری ئالیجان و ئەرمینیا لەڕیگەیەوە هاوکاریە مرۆیەکان دەگەێنێتە تورکیا.

سەردار کلێچ، نێردەی تایبەتی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا وئەرمینیا  لە تویتێکدا رایگەیاند، " هەمیشە ئەم هاوکاریی و بەخشندەییەی  خەڵکی ئەرمینیام لەبیر دەمێنێتەوە کە خەڵکی ئەرمینیا  بۆ کەمکردنەوەی ئازار و مەینەتیەکانی گەلەکەمان لە ناوچە بومەلەرزە  لێدراوەکانی تورکیا ناردویانە".

هاوکات سەردار کلێچ لە تویتەکەیدا چەند وینەیەکی بارهەڵگرەکانی ئەرمینیای بڵاوکردۆتەوە کە بە دەروازەی سنوری ئالیجاندا تێدەپەڕن و هاوکاریەکان دەگەێننە تورکیا.

لەگەڵ ئەوەشدا تورکیا ساڵی ٢٠٢١ لەڕێگەی نێردەی تایبەتیەوە هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەرمینیادا داوە.

دواین جار کە ئەو دەروازانە بەکارهاتبن لەلایەن تورکیا و ئەرمینیاوە، ساڵی ١٩٨٨ بوو کە بومەلەرزەیەکی وێنرانکەر بەپلەی ٦.٨ پلەی ڕێختەر باکوری ئەرمینیای هەژاند و زیاتر لە ٢٥ هەزار قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە تورکیا وئەرمینیا  هەمیشە پەیوەندیەکانیان گرژی وئاڵۆزی تیدابووە ئەوەش بەهۆی جینۆسایدی ئەرمەنەکان لەسەردەمی عوسمانیەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار